شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-12 09:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یۆنامی هێرشەکەی سەر بنکەی تاجی ئیدانە و داوای ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق (یۆنامی) ئیدانەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی تاجی کرد کە بەهۆیەوە چەندین کوژراو و برینداری لە نێو ڕیزەکانی هاوپەیمانیی دژ بە داعش بەدواوە بوو.

کوردپرێس: ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی ئاداری ۲۰۲۰ هێنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی تاجی کرد کە بەهۆیەوە چەندین کوژراو و برینداری لە نێو هاوپەیمانیی دژ بە داعش لێکەوتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەی ڕوون و گەورەن لەسەر وڵات و تا ئێستاش کارە مەترسیدارەکانی گرووپە چەکدارەکان سەرچاوەی نیگەرانیی بەردەوامیی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
یۆنامی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هێرشانە جگە لەوەی هەڕەشەن بۆ ئاسایشی وڵات دەبێتە هۆی ئەوەی سەرەنج و گرنگیدانی سیاسییەکان لەسەر کاروبارەکانی ناوخۆی وڵات دوور بکاتەوە و عێراق بکات بە مەیدانی ململانێ و تۆڵەسەندنەوە.
هاوکات داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد تا کۆتا سنوور دانبەخۆیاندا بگرن، چونکە ئەوە تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەرەوپێش بچن و داوای لە حکوومەتی عێراقیش کرد هەموو دەسەڵاتی خۆی بخاتەکار بۆ رێگریکردن لە ڕوودانی هێرشی هاوشێوە لە داهاتوودا.
لە کۆتاییی ڕاگەیەندراوەکەدا یۆنامی پرسەی خۆی ئاراستەی کوژراوانی هێرشەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە