شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 12:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چین هاوکاریی پزیشکیی گەیاندە شاری سلێمانی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری تەندروستی سلیمانی ڕایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی وڵاتی چین بە کۆمەڵێک هاوکاریی پزیشکییەوە گەیشتە شاری سلێمانی.

کوردپرێس: سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلیمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو تیمە چینییە هاوکارییێکی پزیشکییان پێشکەش بە سلیمانی کرد و باسی لەئەوەش کرد، تیمێکی پزیشکیی چینی کە ئێستا لە بەغدادن، لەچەند ڕۆژی ئایندەدا دێنە سلێمانی بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەو ئەزموونەی چین هەیەتی لەڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

وانگ شوهۆنگ جێگری كۆنسوڵی گشتی چین لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، خەڵکی سلێمانی شەڕ لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، بۆیە وەک چین بڕیاریان دا هاوکار بن لەم شەڕەیاندا و هاوکاری پزیشکییان گەیاندە سلێمانی.

وانگ شوهۆنگ ئەوەشی خستەڕوو، 100 هەزار ماسکیان بۆ سلێمانی هێناوە بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەن بۆ هەموو جۆرە هاوکارییێکی دیکە، کە پێویست بکات.

نابراو وتیشی: "ئەمە یەکەم هەنگاوی هاوکارییەکانمانە و بەردەوام دەبین لەگەیاندنی هاوکارییەکانمان".

جێگری كۆنسوڵی گشتی چین باسی لەئەوەش کرد، بەسەر ئەم تەنگەژەیەدا زاڵدەبن و ئامادەی هەموو هاوکارییێکن لەگەڵ هەر وڵاتێک کە پێویستی پێبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە