شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-03 14:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگری کردن لە جینۆساید جەخت کرایەوە لە سزادانی تاوانبارانی داعش بە دۆکیۆمێنت کردنی تاوانەکانی ئەو گرووپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/3 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئيداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگری کردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش .

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ رێگری کردن لە جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکان و بەتایبەتی تاوانەکانی داعش. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بۆ بە دۆکیۆمێنت کردنی تاوانەکانی داعش و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەوەی ئەنجام دەرانی ئەو تاوانانە لە دادگایێکی نێودەوڵەتیدا بە سزای یاسایی بگەن و مافی قوربانییەکانی دەستی تاوانەکانی داعشیش بپارێزرێت .

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئاینی لە هەرێمی کوردستاندا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە