سووریا ناوچەی دژەفڕینی لە ئیدلیب ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەرکانی فەرماندەییی هێزی چەکداری سووریا لە بەیاننامەیێکدا ئیدلبی وەک ناوچەی دژەفڕین ڕاگەیاند و کایەی ئاسمانیی هەر جۆرە فڕۆکە و درۆنێکی لەسەر ئاسمانیی ئیدلب و باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە قەدەغە کرد.
کوردپرێس: ڕۆژی دووشەممە ۳ی ئاداری ۲۰۲۰ ئەرکانی فەرماندەییی هێزی چەکداری سووریا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و لە بەیاننامەکەیدا کایەی ئاسمانیی هەر جۆرە فڕۆکە و درۆنێکی لەسەر ئاسمانیی باکووری ڕۆژئاوا و ئیدلب قەدەغە کرد و ئیدلبی وەک ناوچەیێکی دژەفڕین ناساند.
هەروەها ئەرکانەکەی سوپای سووریا باسی لەوە کرد کە هەر فڕۆکەیێک سنووری ئاسمانیی سووریا ببەزێنێت وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەکرێتە ئامانج.
هاوکات وەزارتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیێکدا باسی لە داخستنی دوو فڕۆکەی سوپای سووریا لە ئیدلب و داخستنی کایەی ئاسمانیی ئیدلب بە ڕووی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا کرد و گوتی: لە دۆخێکی وا هێزی چەکداری ڕووسیاش ناتوانێت ئەمنییەتی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئاسمانیی ئیدلب گەرەنتی بکات.
سەرچاوە: هەواڵدەریی سپۆتنیک
کۆدی هەواڵنێر:60103
بۆچوونی بەکارهێنەران