شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-01 15:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازەی سنووری مێهران کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی ئیلام ڕایگەیاند دەروازەیسنووری مێهران بۆ کاروباری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق کرایەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 11ی ڕەشەمەی 1398 بەرانبەر بە 1ی مارچی 2020 وەلی غوڵامی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی ئیلام لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە دەروازەی سنووری مێهران بۆ کاروباری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق کرایەوە.

پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند شار و پارێزگایێکی ئێران دەوڵەتی فیدراڵی بەغدا و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریان دا بە داخستنی کاتیی دەروازە سنوورییەکانی نێوانیان و بەو پێیەش دەروازەی مێهران داخرابوو و لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو لایەن لەو دەروازە سنوورییەوە گەڕایەوە دۆخی جاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە