شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-29 13:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 593 کەس

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 205 حاڵەتی توشبون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتە 593 کەس، کۆی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 43 کەس.

کوردپرێس:

کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە پرێس کونفڕانسێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 205 حاڵەتی توشبون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتە 593 کەس، کۆی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 43 کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ رێگری‌کرن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە، هەموو خوێندنگا و زانکۆ و ناوەندە رۆشنبیرییەکانی ئێران تا کۆتاییی هەفتەی داهاتوو داخراون، داواشی لە هاووڵاتییان کرد خۆیان لە ئاهەنگ و کۆبونەوەکان بپارێزن، پرسە و ئاهەنگی ژنهێنان ئەنجامنەدەن و لەماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.

بەیانی ئەمڕۆش سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم هەفتەیەدا لە ئێران دەگاتە لووتکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە