شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-26 15:13 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارەگای بارزانی: مەسعوود بارزانى تێبینیی لەسەر شێواز و میکانیزمی دیاری کردنی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگاى بارزانى رایگەیاند: "مەسعوود بارزانى کێشەى کەسیی لەگەڵ عەلاویدا نییە، تێبینی لەسەر شێواز و میکانیزمی دیاریکردنی کاندیدەکان هەیە.

کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠، بارەگای بارزانی ڕاگەیانراوێکی دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "پاش ڕاسپاردنی محەمەد عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق، لە چەند میدیایێکی عەرەبی و کوردیدا وا بڵاوبووەتەوە گوایە بارزانی لەبەر کێشەی کەسی و دانانی هەندێ کەسی نزیک لە خۆی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکان کێشەی لەگەڵ عەللاوی و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی تازەدا هەیە".

دەشڵێت: "بە گشت لایێک ڕادەگەیێنین ئەم بابەتە هیچ بنەمایێکی نییە و بارزانی تێبینی لەسەر شێواز و بەرنامەی کاریی عەللاوی و میکانیزمی دیاری کردنی کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکانی حکوومەتی عێراق هەیە".

باسی لەوەش کردووە: "ئەو شێواز و میکانیزمە ڕەچاوی ماف و داواکاریی پێکهاتەکان و تایبەتمەندیی هەرێم ناکات و بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی قوڵتربوونی قەیرانە سیاسییەکانی عێراق".

ڕوونیشی کردووەتەوە: "بەلای بارزانییەوە ناوی کەسەکان ئەولەوییەت نییە، ئەوەی گرنگە پابەندبوونی هەموو لایەکە بۆ ئەوەی بنەماکانی شەراکەت و هاوسەنگی و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسی و حکوومەتی داهاتوودا ڕەچاو بگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەروەک چۆن هەندێ لایەن عەللاویان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردووە، هەرێمیش مافی خۆیەتی کاندیدی بۆ پۆستە وەزارییەکان هەبێت و پێویستە ڕێز لەو مافەی هەرێم بگیرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستا سەرجەم حزبە کوردییەکان بە پارتی و یەکێتییشەوە هاوڕان لەسەر شێوازی دیاری کردنی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و بۆ ئەو مەبەستە شاندێکیان رەوانەی بەغدا کرد، تەنیا جووڵانەوەی نەوەی نوێ نەبێت هەڵوێستی جیاوازە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە