شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-26 13:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلاوی: سبەی کابینەی نوێ ڕادەگەیێنرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە وەزیرەکان دیاری دەکەین و دەنگ بە کابینەی نوێ دەدەین.

کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە 26-02-2020، محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لە توویتێکدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق رایگەیاند: "سبەینێ دەنگ بۆ یەکەم کابینە دەدرێت کە بەربژێرەکانی سەربەخۆ و پاکن، ماف بۆ گەل و شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێننەوە".

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات "سبەینی وادەی گەیشتنە بە بەڕێزانی ئەنجومەنی نوێنەران کە هەڵوێستی نیشتمانییان هەیە و لەگەڵ ئەو گەلەدا کە بەرەنگاری کوشتوبڕ بووەوە، لەبەردەم تەحەددای گەورەدا خۆڕاگر بوون. پێکەوە، بە گەل و نوێنەر و بەربژێران و هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانەوە لاپەڕەی پشکپشکێنە تێدەپەڕینین و عێراقێکی ئازادی بەهێز و شکۆمەند دەبینین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە