لە هەندێ شوێنی مەهاباد بەرزیی بەفری باریو دەگاتە شەش مەتر
پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- سەرۆئی ئیدارەی جادەوبانی شاری مەهاباد ڕایگەیاند بەرزاییی بەفری باریو لە بەرزایییەکانی قەرەبڵاغ لە میحوەری بۆکان بۆ مەهاباد دەگاتە 6 مەتر.
کوردپرێس:
موحسین خادمی بەڕێوەبەری ئیدارەی جادەوبانی شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەفربارینی ڕۆژی دووشەمە لە بەرزایییەکانی ئەو شارە بە ڕێژەیێکی بەرچاو بووە و لە چیای قەرەبڵاغی میحوەری بۆکان- مەهاباد بەرزاییی بەفر دەگاتە 6 مەتر.
ناوبراو زیادی کرد هەر ڕۆژی دووشەمە کڕێوە و بۆران لە ناوچەکە بووە هۆی داخرانی جادەی بۆکان بۆ مەهاباد (جادەی برهان) کە دواتر جادەکە کرایەوە.
خادمی گوتیشی بەفر و بۆرانی ڕۆژی دووشەمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و هەر لە هەمان ڕۆژدا تیمەکانی جادەوبان 25 موسافیری گرفتاریان لە بۆرانەکە ڕزگار کرد.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران