لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزی عێراقی دوو ئەندامی داعش کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق بڵاوی کرده‌وه، چه‌کدارانی گرووپی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردۆتە سەر بنکه‌یێکی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە هەروەها شانه‌ی راگه‌یاندنی جەنگی عێراق بڵاوی کرده‌وه، ژماره‌یێک تیرۆریستی داعش هێرشیان کردوه‌ته‌سه‌ر باره‌گایێکی سه‌ربازی سریه‌ی چوار-ی فه‌وجی یه‌ک-ی لیوای مغاویری ناوچه‌ی متیبیجهی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
ئاماژەی بەوەش کردوە، چەکدارەکان ده‌ستدرێژی گوللەیان له‌بنکه سه‌ربازیه‌که کردووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه عێراقیه‌کان وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و پێکدادان له‌نێوان هه‌ردولا دروست بووه، که‌سێکی هێزه ئه‌منیه‌کان کوژراوه و یه‌کێکیشیان برینداربووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جەنگی عێراق باسی لەوەش کردوە، له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه تیرۆرستیهکهدا، دوو تیرۆرست کوژراون و چواری دیکه‌ش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران