شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-08 15:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سیستەمی هاوسه‌رۆكیی په‌سه‌ند ده‌كات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتیی نیشتیمانی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حزبە پەسەند کرا.

کوردپرێس: میدیای فەرمیی یەکێتی ئاشکرای کرد، لە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌كێتی په‌سه‌ند كرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌كێتی په‌سه‌ند كرا.

ناوبراو روونیشی كردوه‌، ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان دیاریی نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ک ناوی كه‌سیش بۆ ئه‌و پۆستانه‌ ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یەکێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سیستمی هاوسه‌رۆكی كراوه‌ و رای هه‌موو ئه‌ندامانی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌، كه‌ ئایا له‌ داهاتوودا سه‌رۆک جێگری ده‌بێت یاخود نایبێت، هه‌روه‌ها ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان چی ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە