وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی دانبه‌خۆداگرتنمان نواندووه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له به‌یاننامه‌یێكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران دووپات ده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاژاوه‌گێڕان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستوور و پرۆسه‌ی سیاسییش ده‌كاته‌وه.
کوردپرێس:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق بهیاننامهیێكی بڵاو كرده‌وه، دووپاتی كردۆته‌وه، كه هێزه‌كانیان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی دانبهخۆداگرتنییان نواندووه و بێلایه‌نی خۆیان پاراستووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتگیریی خۆشی بۆ خۆپیشانده‌ران دووپات كردۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه رێڕه‌وی ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گۆڕن و ئاژاوه ده‌نێنه‌وه، به‌ڵام سووریشه له‌سه‌ر هه‌وڵی سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان، له پێناو پاراستنی ده‌ستوور و پرۆسه‌ی سیاسی.
بۆچوونی بەکارهێنەران