مەرجی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی کردن لە حکوومەتی نوێی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەدیدارەکەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برۆنۆ ئوبێرت باڵیۆزی فەرەنسا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی هێوربوونەوە و سەقامگیر بوونی دۆخی ئێستای عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە جێبەجێ کردنی دەستوور و ئەو لەیەکتێگەیشتنانەی لە گەڵ حکوومەتی فیدرالی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هاتووەتە ئارا.
باڵیۆزی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتیش گرنگیی پشتیوانی کردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران