شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-04 12:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

135 پارچە ئەشیای کۆنینە و بەدەڵ لە قاچاخچیێک گیرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری دایرەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند قاچاخچییێکیان دەستبەسەر کردووە و 135 پارچە ئەشیای کۆنینە و بەدەڵی لێگیراوە.

کوردپرێس:

ئومێد قادری بەڕێوەبەری دایرەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیسی کرماشان توانیوانە قاچاخچییێک دەستبەسەر بکەن کە ئەشیای کۆنینە و بەدەڵی قاچاخ کردووە.

قادری زیادی کرد پاش ئەوەی حوکمی دادوەر وەرگیرا چوونە نێو ماڵی قاچاخچییەکە و چەند پارچەی دیکە ئەشیای کۆنینە و بەدەڵیان دۆزییەوە و لە ئەنجامدا کۆی 135 پارچە ئەشیا لەو قاچاخچییە زەوت کرا.

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە کۆی 135 پارچەکە تەنها 3 پارچە ئەشیای کۆنینە بوون و ئەوانی دیکەیان بەدەڵ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە