شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-03 15:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 3/2/2020 نێچیرڤان بارزانى پێشوازىی لە فیلیپ گۆفین وەزیرى دەرەوە و وەزیرى بەرگریى بەلجیکا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە کە عێراق و هەرێمى کوردستان هێشتا پێویستییان بە بەردەوامیى هاوکاریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر هەیە.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەکەدا کە جێگرانى سەرۆکى هەرێم و باڵیۆزى بەلجیکا لە عێراق و ئوردن و شاندێکى هاوبەشى هەردوو وەزارەتى دەرەوە و بەرگریى بەلجیکا ئامادەى بوون، دەربارەى کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارە هەموو کێشەکانى لەگەڵ عێراق لەسەر بنەماى دەستوور چارەسەر بکات.

بارزانی ڕاشیگەیاند هەرێمی کوردستان دەیەوێت فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى بێت لە ناوچەکە، هەروەها پشتگیریى هەرێمى کوردستانى بۆ داواى خۆپیشاندەرانى عێراق لە ژیانێکى باشتر و خزمەتگوزارییەکان، دووپات کردەوە.

لاى خۆیەوە وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلجیکا ئارامى و سەقامگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکەى بە جێى بایەخى بەلجیکا لە قەڵەم دا و ستایشى ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شەڕى دژى تیرۆر و هەوڵەکانى لەپێناو سەقامگیرى و هێورکردنەوەى گرژییەکاندا و پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان کرد و سوپاسى حکوومەت و خەڵکى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران و پاراستنى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکان.

برەودانى زیاتر بە پەیوەندیى دوولایەنە، چارەنووسى گیراوانى داعش و خێزان و منداڵەکانیان لە کەمپەکان بەتایبەتى لە سووریا و چەند پرسێکى دیکەى مایەى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەکە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە