شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-30 18:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی و بۆگدانۆف جەخت لە دوورخستنەوەی عێراق لە کێشمەکێشەکان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف نوێنەری پووتین بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست کۆ بووەوە.

کوردپرێس: لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی "لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆ بووینەوە".

تاڵەبانی راشیگەیاندووە: "بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی ناوچەکەمان تاوتوێ کرد، جەختمان لە گرنگیی هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی عێراق کردەوە و لەگەڵ دوورخستنەوەی لە کێشمەکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان."

لە ئێستادا شاندێکی باڵای رووسیا لە هەرێمی کوردستانە بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە