شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-30 18:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەفین دزەیی: نوێنەری سەرۆكی ڕووسیا لایەنە كوردییەكانی بۆ یەكڕیزی هان داوە 

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ڕووسیا ڕۆڵی گرنگی هەیە لەچارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەكەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی سەردانەكەی میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری سەرۆكی ڕووسیا بۆ هەرێمی كوردستان ڕوونی كردەوە ڕووسیا گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات.

ناوبراو وتیشی: "جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هانی لایەنە كوردییەكانی داوە بۆ یەكڕیزی نێوانیان".

پێشتر بۆگدانۆڤ ڕایگەیاند، پشتیوانی لە مافی كورد دەكەن و پێویستە كوردیش یەكڕیز بن.

ناوبراو پەیوەندییەكانی ڕووسیا و هەرێمیشی بە باش زانی و ڕاشیگەیاند كۆبوونەوەكانیان زۆر گرنگ بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە