به‌رهه‌م ساڵح دوایین واده‌ی بۆ پێشکه‌ش کردنی کاندیدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دیاری کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق تا ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تی داوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بۆ پێشکه‌ش کردنی کاندیدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی ئەو وڵاتە.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یێک که قسه‌ی بۆ سۆمه‌رییه نیوز کردووه، به‌رهه‌م ساڵح تا ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تی داوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ پێشکه‌ش کردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق که هه‌مووان له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ند بن.
سه‌رچاوه‌که ده‌شڵێت گه‌ر تا ئه‌و واده‌یه کاندیدێک که هه‌مووان له‌سه‌ری کۆک بن پێشکه‌شی سه‌رۆک کۆمار نه‌کرێت، ئه‌وا به‌رهه‌م ساڵح که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و پۆسته کاندید ده‌کات که ڕه‌زامه‌ندی شه‌قامی عێراقیی له‌سه‌ر بێت.
هاوکات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕه‌تیشی کرده‌وه تا ئێستا ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرابێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران