مه‌سروور بارزانى: 43,800 ڤاكسینى كۆرۆنا له به‌غداوه گه‌شته هه‌رێم
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، گه‌یشتنى كاروانێكى دیكه‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵ بۆ هه‌رێم جێگه‌ى خۆشحاڵییه.
کوردپرێس:
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند، گه‌یشتنى كاروانێكى دیكه‌ى ڤاكسینى دژ به‌كۆرۆنا له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌بڕى 43,800 ژه‌م جێى خۆشحاڵییه، كه به‌پێى سیستمى گرووپه‌كانى تۆماركراو ده‌درێت.
بارزانى ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو، ئه‌مه له چوارچێوه‌ى پلانهكانیاندایه بۆ راسته‌وخۆ دابین كردنى بڕى زیاتر له ڕێگه‌ى كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان.
وته‌كانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، تا ئێستا هه‌ر بڕه ڤاكسینێك گه‌شتبێته هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵیه‌وه بووه و حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ بڕه ڤاكسینێكى له‌سه‌ر خه‌رجى خۆى دابین نه‌كردووه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران