شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-27 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لایەنەکانی هەرێمی کوردستان نییەتی چارەسەری کێشەکانیان نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت لایەنەکان نییەتی چارەسەری ئەو کێشانەیان نییە کە ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەعفەر مستەفا بە تەلەفیزیۆنی ئێن ئاڕ تی-ی رایگەیاندووە چارەسەری کێشەکان پەیوەندیی بە یەکڕیزی لایەنەکانەوە هەیە، یەکریزیش لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە یەکریزیی پارتی و یەکێتیەوە هەیە.

لە بارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغداشەوە ناوبراو دەڵێت هەوڵی جدی هەیە بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام بەغدا ئێستا لایەنێکی خاوەن بڕیاری نییە.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، دواکەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان پەیوەندیی بە فشار بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەوە نییە، یەکێتی دەستپێشخەری دەکات بۆ یەکخستنەوەیان، بەڵام ئەوە کارێکی قورسە و کاتی دەوێت.

جەعفەر مستەفا دەشڵێت، رێگری زۆرە و پیلانگێڕی هەیە لەسەر یەکنەخستنەوەیان.

ناوباو ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر بەرژەوەندیی خەڵک نەیانتوانیوە لە سەرەتاوە ڕووبەڕووی سنووربەزاندنی پارتی ببنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە