شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-25 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سنووری مێهران هێشتا بە ڕووی گەشتیاراندا نەکراوەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی پارێزگای ئیلام بە سەردانێک سنووری مێهرانی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند دەروازە سنوورییەکە تا ماوەیێکی نادیار بە ڕووی گەشتیاراندا داخراو دەبێت بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە شێوەی سنووردار و بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

جەوهەر نادری بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی پارێزگای ئیلام لە میانی بەسەرکردنەوەی دەروازەی سنووری مێهران سەردانی بەشی بازرگانی و گومرگی و وێستگەی گەشتیاری و سەنتەری چاودێری و کەرەنتینی نەخۆشانی کۆرۆنای کرد و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سنوورەکەی کرد.

نادری لە سەردانەکەیدا جەختی کردە سەر ڕەچاوکردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەشی هاتوچۆی گەشتیاریی سنووری مێهران بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا و بە گوێرەی فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران تا ماوەیێکی نادیار بەداخراوی دەمێنێتەوە بەڵام بەشی بازرگانی بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایییە تەندروستییەکان کراوە دەبێت و بە خۆشحاڵییەوە دەبینین کە ڕێنمایییە تەندروستییەکان لەو دەروازە سنوورییە خراونەتە یەکەمایەتییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە