شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-24 07:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەسەڵاتی تورکیا هه‌ڵمه‌تێكى فراوانی بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌ندامانى هه‌ده‌په‌ ده‌ست پێكردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پۆلیسی تورکیا 10 سەرکردە و به‌رپرسى دیكه‌ى پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی دەستگیرکرد کە لەنێوانیاندا سەرۆک شارەوانییەکانی سەر بەو پارتە بونیان هەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی "جمهورییەت"ى توركى بڵاویکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ لەسەر فەرمانی نوسینگەی داواکاری گشتیی ئەوشارە، هەڵمەتێكى فراوانى بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپەیان دەست پێکردووە، کە لەچوار ناوچەی ئەوشارە 10 بەرپرسی ئەو پارتە دەستگیرکراون‌و چواریشیان سەرۆک شارەوانیی بون.

دواتر نۆ لەو دەستگیرکراوانە بەمەرجی مانەوە لەژێر چاودێری پۆلیس ئازادکراون‌و یەکێکیان بەتۆمەتی لایەنگری بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕەوانەی زیندان کراوە.

دوشەممەی ڕابردوش، دادگایەکی شاری ئیستانبوڵ، بەتۆمەتی ''سوکایەتیکردن بەسەرۆک کۆماری تورکیا''، سزای سێ ساڵ‌و شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)دا سەپاند.

بەپێی تۆمەتەکە، دەمیرتاش لەساڵی 2015و لەوتارێکدا لەفڕۆکەخانەی ئەتاتورک، سوکایەتی بەڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار ‌و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە