هەسەدە داوا لە لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بەرپرسیارێتیی خۆیان لە چارەکردنی دۆسیەی داعش و خێزانەکانیان بەجێگە بگەیەنن
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لەبانگەوازێکدا کە ئاراستەی هێزە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانی کردووە داوادەکات بەرپرسیارێتیی خۆیان لەچارەسەرکردنی دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش و خێزانەکانیان بەجێبگەیەنن، ههروهك داواى هاوكاریی دهكات لەڕێگای پشتیوانیکردنیان لەسەر ئاستی ئەمنییو سیاسییو ئابورییو دوبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
کوردپرێس:
هێزەکانی سووریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە لەبەیاننامەیێکدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونى دووساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی باغۆز لەڕۆژهەڵاتی دێرەزور (دوایین مۆڵگەی داعش) دەریکردوە دەڵێت:"مەترسییەکانی داعش کە خۆی لەو هەزاران دەستگیرکراوەی ئەو ڕێکخراوەو هەزاران خێزانی ئەو چەکدارانە دەبینێتەوە کە لەکهمپەکانی هۆڵو ڕۆژدا هێڵراونەتەوە هێشتا بەردەوامە".
لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوە، "سەرکەوتن بەسەر داعش ماوەی حەوت ساڵی خایاند، کە لەبەرگری شاری کۆبانێوە دەستیپێکردو بەمهنبهجو تەبقەو ڕەققەدا تێپەڕی، لەئەنجامیشدا بەئازادکردنی ناوچەی باغۆز گەیشتە کۆتایی".
ئاماژە بەوەش کراوە، لەدوای ئازادکردنی ناوچەی باغۆز، پرۆسە سەربازییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لهدژى شانە نوستوهكانى داعش لەناوچەکەدا کۆتاییان نەهاتوەو بەردەوامن.
بۆچوونی بەکارهێنەران