پەیامی نەورۆزانەی سەڵاحەدین دەمیرتاش: بەرخۆدانی نەورۆز پیرۆز بێت
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش بە دەرکردنی پەیامێک جێژنی نەورۆزی وەک "بەرخۆدانی نەورۆز" ناو برد.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی گازتە دیوار لە زاری سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە پەیامێی پیرۆزباییی نەورۆزی لە زیندانی ئیدیرنەوە بڵاو کردەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامە نەورۆزییەکەی خۆیدا نووسیویەتی: سڵاوی خۆم ئاراستەی ئێوە خەڵکی نازەنینمان دەکەم کە لە م ڕۆژانەدا تەحەمولی گوشارێکی نەبڕاوە و هەمە لایەنە دەکەن و هەروەها بەرخۆدانی نەورۆز دەپارێزن. بەرخۆدانی نەورۆز پیرۆز بێت.
شایانی باسە ئەو پەیامە لە هەموو کۆبوونەوەکانی ئاهەنگی نەورۆز لە شارە جیاجیاکانی تورکیا وەک ئەستەنبوڵ و ئامەد و شرناخ و مێرسین و ئیزمیر و دیاربەکر خوێندراوەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران