پاش وتاری نەورۆزانەی هاوسەرۆکی هەدەپە، لێپرسینەوەی دادگا لە ناوبراو دەستی پێکرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دادگای توركیا، دەستی بە لێپرسینەوە لە میتحەت سانچار هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، كرد.
کوردپرێس:
نووسینگەی داواکاری گشتیی ئامەد، لەسەر قسەکانی لە ئاهەنگی نەورۆزدا، دەستی بە لێپرسینەوە کردوە لە هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە.
قسەکانی هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئاهەنگی نەورۆزدا لە ئامەد، كراون بە بەهانەیێک و تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ كاری ڕێكخستنی دەدرێتە پاڵ.
بۆچوونی بەکارهێنەران