شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-05 05:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بەگەرمی پێشوازی لە پاپا فڕانسیس دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بەگەرمی پێشوازی لە پاپا فڕانسیس دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له ‌توویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی پاپا فڕانسیس نووسیوویه‌تی، "خاکی مێزۆپۆتامیا (خاکی عێراق) لەدێر زەمانەوە تا ئێستا و بۆ هەمیشە، وێستگەیێکی مێژویی دیداری ئایین و هزر و بەها مرۆییە هاوبەشەکانە، عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بەگەرمی پیشوازی لە پاپا فڕانسیس دەکات.

کازمی له‌و توویته‌دا بۆ پاپا فڕانسیس ده‌ڵێت: "به‌خێربێیت بۆ خاکی ئاشوور و بابل و سۆمه‌ر و خاکی پێغه‌مبه‌ران".

پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌کاریه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی پاپا به‌ هەماهەنگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت به‌شێوه‌یێکی باش جێبه‌جێ کراون، چەندین لیژنەش بۆ سەردانەکە پێکهێندراوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌که‌ی تا کۆتایی هاتنی ئه‌و سه‌ردانه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە