شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-05 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاپای ڤاتیکان بەرەو عێراق بەڕێکەوت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پاپا فرانسیز، پاپای ڤاتیکان، لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدا بەرێکەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 09:35 خولەک بەکاتی هەولێر، پاپا فرانسیز، پاپای ڤاتیکان، لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدا بەرێکەوت و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەشێوەیێکی فەرمی و لە رێوڕەسمێکدا، لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە پاپا فرانسی. دەکرێت و دواتر لە هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پاپا فرانسیز و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبنەوە.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کازمی، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەغدا (کۆشکی ئاشتی) بەڕێدەکەوێت و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێدەکرێت لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆ دەبێتەوە.

یەکەمجارە لەمێژودا پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات، نەجەف و چەند ناوچەیێکی کولتوریی عێراق بەسەردەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە