شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-14 07:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکی ئەمەریکی: لە هەولێر باشتر پارێزراوین تا بەغدا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەرپرسێکی ئەمەریکی دەڵێت بەبۆنەی نیگەرانی لە دۆخی ئەمنیی بەغدا لەمدواییەدا بەجێگەی سەردانی پێتەختی عێراق، هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی بۆ سەردانی کردن هەڵبژاردووە.

کوردپرێس: یاریدەدەری وەزیری دەرەوی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر و نەچوونی بۆ بەغدا رایگەیاند: بۆیە هاتووەتە هەولێر چوونکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان باشتر پارێزگاری بۆ ناوەندە دیپلۆماتەکانی ئەمریکا و هێزەکانیان دابین دەکەن.

دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی بۆ ناوچەکە و هاتنی بۆ هەولێر و نەچوونی بۆ بەغدا رایگەیاند: "هەستم کرد دەتوانم بچم بۆ هەولێر، کە لەوێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگارییێکی زۆر بێوێنە بۆ ناوەندە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان و هێزەکانیان دابین دەکەن".

سەبارەت بە پشتیوانی کردن لە کوردستانێکی سەربەخۆ و توویتەکەی مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری ئەمریکی کە پرسیبووی "ئێستا کاتی پشتیوانی کردنە لە سەربەخۆیی کوردستان؟" دەیڤد شینکەر گوتی، ئەوان وەک ئەمریکا پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە 9-1-2020 دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک بە یاوەریی شاندێک سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە