شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-13 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانۆیێکی وەرگیراو لە کتێبی دەمیرتاش پێشکەش دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شانۆی "دەوران" لە کتێبێکی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرهێنراوە و سەنتەری شانۆی "کەنتەر"ی ئەستەنبوڵ پێشکەش کرا.

کوردپرێس:

شانۆی "دەوران" لە کتێبێکی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (هەدەپە) وەرگیراوە و بە بەشداریی چەند ئەکتەرێکی ناسراو لە سەنتەری شانۆی "کەنتەر" لە شاری ئەستەنبوڵ نمایش کرا نمایشەکەش پێشوازیی فراوانی بەخۆوە بینی.

لە شانۆکەدا چەند ئەکتەری ناسراوی تورکیا بەشدارییان کردبوو. لەوان "ژوولیدە کوراڵ" و "عومەر شاهین" هاتنە سەر شانۆ و لەلایەن بەشێکی زۆری هاووڵاتییان و سیاسەتوانان و هونەرمەندانەوە پێشوازی لە شانۆکە کرا.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ئورەنسل، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و کەمال کلچدار ئوغڵوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) و هاوسەرەکەی کلچدار ئوغڵوو و ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ و دیلۆک ئیمام ئوغڵووی هاوسەری و باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش و جاناتان کەفتانچی نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا و هودا کایا نوێنەری ئەستەنبوڵ و زۆر کەسایەتیی ناسراوی دیکەش لە تورکیا بەشداریی شانۆکەیان کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە