گرژییەکانی ئەمدوایەی عێراق مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعشی زیاتر کردووە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌و جێگرانی لیواکانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کۆ بووەوە، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، که سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکان ئاماده‌بوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌یی لیواکانی راگه‌یاند: "به له‌خۆبردوویه‌وه ئه‌رکی خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن و ببنه پارێزه‌رێکی کاریگه‌ری پڕۆسه‌ی خۆرێکخستنه‌وه که به ئاراسته‌یێکی باش رۆیشتووه، هه‌روه‌ک روونی کرده‌وه گرنگیدان به پره‌نسیپه سه‌ربازییه‌کان و مه‌شق و راهێنانه‌کان له‌بنکه و یه‌که سه‌ربازییه‌کاندا".
له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌که و رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه له سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانن و دووپاتیشی کرده‌وه روانگه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه پاراستنی خاکی وڵات و راوه دوونانی تیرۆریستان و پاراستنی ئاشتی و سه‌لامه‌تیه.
ناوبراو وتیشی: "رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش زیاتر ده‌کات و داواشی کرد رێگه نه‌ده‌ن تیرۆریستان ده‌رفه‌ته‌که بقۆزنه‌وه و دووباره سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه".
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئێمه له هه‌رێم له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه داین، ده‌خوازین ئاگری ئه‌و رووداوانه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌کات و هه‌موولایێک هه‌وڵی ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که بده‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران