لە کەرکووک پێنج مۆڵگە و ئەشکەوتی داعش تێک دران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/1/2020 بڵاوی کردووە کە هێزە هاوبەشەکانی کەرکووک و پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجام داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکراشی کردووە کە لە ئەنجامدا دەست بەسەر سێ مۆڵگەی داعش، و دوو ئەشکەوت و هەروەها 32 بۆمبێ چێندراوی داعشدا گیرا و پاشان لەلایەن ئەندازەی سەربازییەوە بۆمبەکان پووچەڵ کرانە و مۆڵگەکانیش تێکدران.
لەم بارەیەوە، هیوا رەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی پێشتر بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە مۆڵگەکانی داعش پەرەیان سەندووە و رۆژانە مۆڵگەی نوێ دادەنێن.
ناوبراو روونیشی کردەوە، بۆیە داعش پێگەی بەهێز بووە و رۆژانە کردەوەی جۆراوجۆری توندوتیژی دەکەن و دۆخی عێراقیش ئێستا هەموان دەزانین چۆنە و ئەمەش وا دەکات کە داعش بەهێزتر بێتەوە و پێشبینی ئەوە دەکرێت لە ئایندەیێکی نزیکدا زیاتر پەرە بستێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران