یونسکۆ بۆ ترەمپ: دوو پەیماننامە ڕێگری دەکەن لە زیانگەیاندن بە شوێنە فەرهەنگییەکان
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- رێكخراوی "یونسكۆ" رایگه‌یاند: به بیری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنینه‌وه، كه دوو په‌یماننامه هه‌ن رێگری لێده‌كه‌ن، زیان به كه‌له‌پوور و كولتوور و فه‌رهه‌نگی ئێران بگه‌یه‌نێت، له حاڵی درووست بوونی ململانێی سه‌ربازی.
کوردپرێس: رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووە به‌نده‌كانی هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی 1954 و 1972، كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا واژوویان له‌سه‌ر كردوون، وڵاتان پابه‌ند ده‌كه‌ن به‌وه‌ی نابێت رێككاری به ئه‌نقه‌ست بگرنه به‌ر بۆ زیانگه‌یاندن به مێژوو و كولتووری یه‌كتر.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، هەڕەشەی بۆردوومان کردنی، هه‌ندێک ناوەندی كولتووری و فەرهەنگیی کردبوو کە بایه‌خێكی زۆریان لای ئێرانییه‌كان هه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران