شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-06 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی تیرۆری سەردار سولەیمانییەوە قسەی لەگەڵ سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفون، لەبارەی مەسەلەی تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانیەوە گفتوگۆی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 16ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 6ی کانوونی دووهەمی 2020 مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێگای تەلەفونەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان وەزیر ی دەرەوەی تورکیا و سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بریتی بوو لە مەسەلەی تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی تەلەڤزیۆنی ئێن تیڤیی تورکی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەی نێوان گۆترێس و چاوش ئوغڵوو بریتی بوو لە مەسەلەی ناردنی هێزی تورکیا بۆ لیبیا.

شایانی باسە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتریش لە سەر مەسەلەی تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی گفتوگۆی لەگەڵ پاکستان و بەریتانیا و قەتەریش کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە