شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-05 21:26 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له سەربازێکەوە بۆ به هیزترین کەسایەتیی جیهان/ مەلا لوقمان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا لوقمان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە یادداشتێکی کورتدا ئاماژەی بە ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە ناوچەکە و پێگەیشتنی ئەو فەرماندە سەربازییە کردووە.

کوردپرێس:

دەقی یادداشتەکەی مەلا لوقمان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان:

‎"بەرەبەیانی ٣/۱/۲۰۲۰ دوای چەندین هەڵکشان و داکشان و چەندین کردار و پەرچەکردار له نێوان ئەمریکا و ئێران "ڕژانی خوێنی حاجی قاسم سولەیمانی بەدوادا هات که بووه هۆی شڵەژانی باری سیاسی له عێراق و ناچەکه و هەموو جیهان دیاره جەنەراڵ قاسمی سولەیمانی له چەندین قۆناغی جیاواز هەر له جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران تا جەنگی داعش ڕۆڵێکی گەوره و یەک لاکەرەوەی بینی ، وه کەسایەتییێکی سیاسی و بڕیار بەدەست بوو ھەروەھا له سەرجەم حزبه عێراقی و کوردستانییەکان نزیک بوو ھەر لەبەر ئەمە بڕیارەکانی هەمیشه حساب بۆ کراو بوو ، قاسمی سولەیمانی له سەربازێکی ئاساییی سەنگەرەکانەوه بووه کەسایەتییێکی جیهانی که دۆست و نەیارەکانی خوێندنەوەی جدیان لەسەر دەکرد خۆشەویستیی ئەم کەسایەتییه لەسەر تاکی شیعه وای کرد که شەقامەکانی عێراق و ئێران جمەی دێت بۆ پێشوازی کردن له تەرمەکەی و هیواخوازم قەتره به قەترەی خوێنی سولەیمانی ببێته نم نم بارانی ئارامی و بڕژیته سەر ئەو ئاگرەی که ئێستا چاوەڕوان دەکرێت ناوچەکە بسووتێنێت وە به دڵنیاییەوە ئەم قوربانییه گەورەی که ئێران دای باجی نەزانی و سەر له سیاسەت دەر نەکردنی عەرەبی شیعەی عێراقیه ، وە ڕوون و ئاشکرایە که ئیتر عێراق بەرگەی ئەو سیاسەته هەڵانه ناگریت که تا ئێستا پیاده کراوه. ھەر ئەوەش هۆکاره که دوور لە هەموو یاسایێکی نێودەوڵەتی سەروەریی عێراق پێشێل دەکرێت و میوانی وڵاتەکەی له لایەن وڵاتێکی بێگانەوه دەکرێته ئامانج. ئیتر کاتی ئەوه هاتووه که جارێکیتر عێراق لەسەر سیستمێکی جیاوازتر له جاران ڕێکبخریتەوه که مایەی خۆشحاڵیی گەلانی عێراق بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە