شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-04 06:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

HDP: دوور نیە تیرۆرکرانی قاسم سولەیمانی ببێتە سەرەتای شەڕی سێهەمی جیهانی

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سارۆخان ئوڵچو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی بە دەستی ئەمریکا کرد و گوتی دوور نیە ئەو تیرۆرە ببێتە دەستپێک بۆ شەڕی سێهەمی جیهان.

کوردپرێس:

سارۆخان ئوڵچو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) لە لێدوانێکدا کاردانەوەی پیشان دا بە هەواڵی تیرۆرکرانی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کە بە فڕۆکەی ئەمریکی و لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندس و 8 ئەندامی دیکەی حەشدی شەعبی شەهید کران.

سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لەبارەی ئەو تیرۆرەوە گوتی: "دوور نیە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی ببێتە دەستپێک بۆ شەڕی سێهەمی جیهانی. ئەمە ڕووداوێکی هەرە گرینگە کە زۆر لێکەوتەی جدی لە ناوچەکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت. چرپەی پێی جەنگی سێهەمی جیهانی دێت. ئەمریکا ناڕاستەوخۆ جەنگێکی دژی ئێران دەست پێکردووە. ئەمە کارێکی زۆر مەترسیدارە."

سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە ئەوەشی زیاد کرد: "لە کاتێکدا ناوچەکە گیرۆدەیە بە تەنگەژەیێکی فراوانەوە، تەداخولی سەربازیی تورکیا لە لیبیا بەش بە حاڵی خۆی دەتوانێت مەترسیی زیاتر دروست بکات. کۆی ئەم ڕوواداوانە دەیسەلمێنێت کە تورکیا نەیتوانیوە یاری کۆک بکات بەڵکوو خۆی بۆتە ئامێری یاری کردن بۆ زلهێزانی دیکە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە