شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-03 07:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

10هێندەی گەندەڵیی ئابووریی 100 ساڵی ڕابردوو لەسەردەمی ئەردۆغاندا ڕوویداوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەندامی دامەزرێنەری پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند: 10هێندەی گەندەڵیی ئابووریی 100 ساڵی ڕابردوو لەسەردەمی ئەردۆغاندا ڕوویداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولەتیف شێنەر ئەندامی دامەزرێنەری پارتی داد و گەشەپێدان کە پاش جودابوونەوە لە ئاکپارتی تەڤڵی جەهەپە بووە لە گفتوگۆیێکدا بە ڕۆژنامەی جمهووریەتی وتووە 10هێندەی گەندەڵیی ئابووریی 100 ساڵی ڕابردوو لەسەردەمی ئەردۆغاندا ڕوویداوە. گەندەڵیێکی خۆفناک لە تورکیا هەیە. باس لە تورکیایێک دەکەین کە کەس بۆی نییە وتەیێک پێجەوانەی خواستی دەسەڵاتداران بڵێت.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا باسی سیاسەتەکانی تورکیای لە سووریا هێنایە ئاراوە و ڕایگەیاند: ئەو ڕێژەیەی کە ئەردۆغان لەبارەی پەنابەرانی سووری ڕایدەگەیێنێت دوورە لە ڕاستییەوە. مەبەستی ئەردۆغان لە 3.5 تا 4 ملیۆن پەنابەری سووری میلیشیا و چەکدارانی تیرۆریستن کە لەژێر فەرمانی حکوومەتی تورکیادان و هەرکات بیانەوێت هاتوچۆی تورکیا و سووریا دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە