شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-02 04:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆسرەت رەسوڵ جەخت لە قووڵکردنەوەی پێوەندیی پارتی و یەکێتی دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی زاینی پیرۆزباییی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگەیاند، لەم بۆنەیەدا جەخت لە هەوڵی دوولایەنە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە بەغدا دەکەنەوە.

کوردپرێس:

كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی زاینی پیرۆزباییی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگەیاند، لەم بۆنەیەدا جەخت لە هەوڵی دوولایەنە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە بەغدا دەکەنەوە.

لە نامەکەی کۆسرەت ڕەسووڵدا نووسراوە، "بەبۆنەوەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم و ئاواتەخوازم ساڵی تازە ساڵی بەدیهاتنی خەونەكانی گەلەكەمان بێ."

لەبارەی داهاتوی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش ئەوەی خستووەتە ڕوو، "ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەیوەندیی دو قۆڵیی نێوانمان بكەمەوە بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكاندا".

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕوونی دەکاتەوە هیوادرە "بەیەكدەنگی و یەكگوتاریی نێوان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان هەوڵی جدی بدەین بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و دیموكراتییەكانمان لە عێراقی فیدراڵدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە