تەقینەوەی ئوتۆمبیل لە دەیرەزوور 4 کوژراوی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە هۆی تەقینەوەی ئوتۆمبیلێکەوە لە ناوچەی ئەبووحەمامی سەر بە دەیرەزوور 4 کەس گیانیان لە دەست دا کە سیانیان منداڵ بوون و یەک کەسیشیان ژن بوو.
کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانی کوردستانی سووریاوە دەست کەوتوون تەقینەوەیێک لە ناوچەی ئەبوو حەمامی سەر بە دەیرەزوور ڕووی داوە و بەو هۆیەوە 4 کەس گیانیان لە دەست داوە کە سیانیان منداڵن و یەک کەسی دیکەش ژن بووە.
هاوار نیووز نووسیویەتی پاش تەقینەوەکە کە لە نزیک بنکەیێکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕووی داوە هێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی ناوچەکە نێردراونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر.
شایانی باسە بڕیار بوو ئەمڕۆ خۆپیشاندانێک دژی ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لە هەمان شوێنی تەقینەوەکە دەست پێبکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران