نزیکەی چوار هەزار قوتابیی کوردی سووریا لە کەمپێکی دهۆک لە خوێندن بێبەشن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی نەبوونی قوتابخانە لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش سێ هەزار و 976 قوتابیی کوردستانی سووریا لە کەمپەکە لە خوێندن بێبەشن و چاوەڕێن بخرێنە بەر خوێندن.
کوردپرێس: دایکی قوتابییەک لەنێو خێوەتەکەیەوە لە کەمپەکە، داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات فریای منداڵەکانی کەمپ بکەون و دەڵێ "حەیفە هەموو قوتابییەکان لەنێو کۆڵانەکانی کەمپ و خێوەتدا ساڵ بەسەرببەن".
هەر لەمبارەوە بۆتان عهبدولقادر، بەڕێوەبەری کەمپی بەردەڕەش مژدەی کردنەوەی دوو قوتابخانە لە کەمپەکە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات "دوو قوتابخانە ئامادەن، بەمنزیکانە دەیانکەینەوە، یەکێکیان بنەڕەتی و ئەوی دیکەیان ئامادەییە، نایەڵین خوێندنی ئەمساڵیان بەفیڕۆبچێت".
لە ساڵی 2019 لانیکەم 18 هەزار و 226 کەس لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران