شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-31 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا: ئەمەریکا ئێستاش هەوڵ بۆ سەربەخۆیی کوردی سووریا دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئاژانسی تاسی ڕووسیا دەنووسێت: وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتوویە: ئەمەریکا پێچەوانەی ئیدیعایێک کە لە واشنتن بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا دەکرێت هەنگاو هەڵدەگرێت و ئێستاش هەوڵ بۆ سەربەخۆیی کوردی سووریا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی تاسی ڕووسیا لە زاری سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە دەنووسێت: ئەمەریکا داخوازییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ ڕێز لێنان لە سەروەریی خاکی وڵاتانی دیکە پێشێل دەکات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە بەرپرسانی ئەمەریکی ئێستاش بەردەوامن لە پەرەپێدان بە هەستی جیایی خوازانەی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات.

تاس هەروەها دەنووسێت ئەمەریکا ئاوڕ لە داخوازییەکانی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە هاوکاریی کوردانی سووریا ناداتەوە و ئەمجارەیان لە چوارچێوەی پاراستنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا پشتگیری لە کوردەکان دەکات.

بەگوێرەی ئەم گۆڤارە ڕووسیە، ئامانجی ئەمەریکا لە ئامادەبوون لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا کونترۆڵی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سووریایە و هەروەها بیانویێکە بۆ درێژەی پشتیوانی لە کوردەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە