وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: له بهیاننامهیێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه: "به توندی ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه ده‌كه‌ن، كه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامیداون، ئه‌مه به پێشێل كردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراق ده‌زانین و كارێكی شه‌رمه‌زارانه‌یه، هه‌روه‌ها به هه‌موو پێوه‌ره یاساییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان ره‌تكراوه‌یه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی نیشتیمانی عێراقییه و رۆڵێكی به‌رچاوی له به‌رگری كردن له خاكی عێراق و شه‌ڕی دژ به داعشی هه‌بووه و به‌شێكه له سیسته‌می هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و له ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كاندایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئاسایشه ناوخۆییه‌كه‌ی له پێشینه‌مانه و به‌هیچ شێوه‌یێک رێگه ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان یانیش ده‌روازه‌یێک بۆ هێرش كردنه سه‌ر وڵاتان، یاخۆد بارهگایێک بۆ به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ زیانگه‌یاندن به وڵاتانی دراوسێ".
روونیشیكرده‌وه، "باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ین و نیگه‌رانی خۆمان له‌و باره‌یه‌وه پێڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ین، تا یه‌كهه‌ڵوێستی له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كاركردن و ئایندهی بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق درووست بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران