بەرهەم ساڵح: پێویسته ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ڕه‌ت بكرێته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك كۆماری عێراق، لە دیداری لەگەڵ باڵوێزی ژاپۆن لە بەغدا ڕایگه‌یاند، پێویسته ڕێز له ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت و هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی ڕه‌ت بكرێته‌وه.
کوردپرێس:
له به‌یاننامه‌یێكدا، كه سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه: ئه‌مڕۆ له كۆشكی سه‌لام له شاری به‌غدای پایته‌خت، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پێشوازی له باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق كرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: له دیداری نێوانیاندا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ژاپۆن كردووه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆك كۆمار به پێوستی زانیوه پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق بكرێت و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له وڵات‌دا هه‌یه به رێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵات تێپه‌ڕێندرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران