شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-29 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی ئاوارەکانی کوردستانی سووریا لە هەرێم 19 هەزار کەسی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ژمارەی ئاوارەکانی کوردستانی سووریا 19 هەزار کەسی تێپەڕاند".

کوردپرێس: هۆشەنگ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "هاتنی پەنابەران لە کوردستانی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە. لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 25 کەسی دیکە لە باکووری سووریا گەیشتنە هەرێمی کوردستان".

هۆشەنگ محەممەد، باسیشی لەوە کردووە "بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕەوە بەگشتی تاوەکوو ئێستا 19 هەزار و 18 پەنابەری کوردستانی سووریا گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان، كە لەنێویاندا ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن هەن".

هاتنی پەنابەرانی کوردستانی سووریا دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریای نزیک لە تورکیا بۆ باکووری سووریا لە 9-10-2019 دێت. یەکەم کاروانی پەنابەرانی کوردستانی سووریاش لە 14-10-2019وە گەیشتنە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە