شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-25 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڤاری عەرەب نیووز: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە چاکسازیی نێوخۆیی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- عەرەب نیووز دەنووسێت ئەگەر حکوومەتەکەی مەسروور بارزانی دەست بکات بە چاکسازیی نێوخۆیی بەختی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری عەرەب نیووز لە ڕاپۆرتێکدا باسی دۆخی کوردەکان بەتایبەت کوردی عێراق دەکات. ئەم گۆڤار ئینگلیزی زمانە لەبارەی پاشهاتەکانی خۆپیشاندان لە عێراق لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات.

عەرەب نیووز هۆشداریی داوە بە ئاوڕدانەوە لەوەی عادل عەبدولمەهدی کە کوردەکان پێوەندییێکی باشیان لەگەڵی بوو دەستی لەکار کشاوەتەوە و مومکینە هەندێک گۆڕانکاریش لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا بکرێت و بوونی نیمە سەربەخۆی هەرێمی کوردستان خراوەتە مەترسییەوە. دەتوانین بڵێین کوردانی عێراق ڕووبەڕووی گۆڕانکاریێکی مەترسیدار بوونەتەوە.

بەڵام گۆڤاری عەرەب نیووز جەختی کردووە ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتیی مەسروور بارزانی دەست بکات بە چاکسازیی ناوخۆیی ئەم ناوچەیە دەتوانێت بەردەوام بێت لە گەشە و پێشکەوتنی خۆیدا.

عەرەب نیووز دەڵێت یەک لە هەوڵە گرینگەکان کە هەرێمی کوردستان بۆ باشتر بوونی پێوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا دەتوانێت بیدات ڕێککەوتن لەسەر بوودجە و نەوتە کە درێژەی موناقیشەکان مومکینە ئەم ڕێککەوتنە بیخاتە مەترسیەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە