هاوسەرۆکی هەدەپە: حکوومەتی تورکیا شەڕی دژ بە کورد دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە ڕەخنەی توند لە وەزیری ناوخۆی تورکیا دەگرێت و دەڵێ وەزیری ناوخۆ شەڕی لە دژی گەلی کورد و هەموو کۆمەڵگەی تورکیا راگەیاندووە.
کوردپرێس:
سزای تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی گەلی کورد گەلانی دیکە دەکات، بە دڵێکی ئارام وڵاتێکی دیکە داگیر دەکات. ئەو دەیەوێت مێژوو دووبارە بکاتەوە.
دەیان سەرۆک شارەوانی و بەرپرسی هەدەپە لە باکووری کوردستان بە تۆمەری پاڵپشتیکردنی "تیرۆر" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون، هەدەپەش دەڵێت، دەبێت ئەم دەسەڵاتی تورکیا بگۆڕێت و کۆتایی بەم دۆخە بێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران