حكوومەتی تورکیا دەیەوێت بە دوژمنكاریی كورد تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند حكوومەت دەیەوێت بە رێگەی شەڕ و دوژمنكاری كورد و دانانی قەیوم، تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە دەڵێت هێرشێکی زۆر لەسەر هەدەپە لە تورکیا بەتایبەت ناوچە کوردییەکان هەیە و حكوومەت دەیەوێت بە رێگەی شەڕ و دوژمنكاری كورد و دانانی قەیوم، تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە.
لە دوای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، چەند سەرۆک شارەوانییێکی هەدەپە لە کوردستانی تورکیا دەستگیر کران و چەند بەرپرسێکی دیکەش دوور خرانەوە.
تورکیا تۆمەتی تیرۆری داوەتە پاڵ ئەو بەرپرسانەی هەدەپە و بە پاڵپشتی کردنی پەکەکە تۆمەتباری کردوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران