له رێگای فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه هێرشکراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتی و گازیەکان
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەلەفیزیۆنی ده‌وڵه‌تیی سووریا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یکرد له یه‌ک کاتدا له رێگای فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه هێرشکراوه‌ته سه‌ر پاڵاوگه‌یێکی نه‌وت و دوو دامه‌زراوه‌ی گازی سرووشتی سووریا له پارێزگای حومس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیندراوەکەدا باس له‌وه‌شکراوه به‌هۆی هێرشه‌که‌وه ئاگر له پاڵاوگه‌که که‌وتووه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یێکی که‌م ئاگره‌که دامرکێندراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی سووریا'ش ئاماژه‌ی به‌وه داوه که به‌هۆی هێرشه‌کانه‌وه یه‌که‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دامه‌زراوانه زیانیان به‌رکه‌وتووه وهه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و ئاگرانه ده‌ده‌ن که له‌و دامه‌زراوانه که‌وتوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌کان رانه‌گه‌یاندووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران