کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانی بە ئامادەبوونی 1هەزار و 6 ئەندام دەبەسترێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی باس له دواخستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ڕاشیدهگهیهنێت 21ی ئه‌م مانگه كۆنگره ده‌به‌سترێت و دواناخرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگه‌یاندووە سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی باس له دواخستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستیه‌وه، كۆنگره له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی بە ئامادەبوونی 1هەزار و 6 ئەندام كه 21ی ئه‌م مانگه‌یه ده‌به‌سترێت و سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كانیش كۆتاییان هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ش، كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌تاسڵوجه ده‌به‌سترێت، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ڕه‌تیكرده‌وه، زانیاری له‌باره‌ی شوێنی كۆنگره‌كه‌وه بخاته‌ڕوو، وتیشی:"دیاری كردنی شوێنه‌كه‌ی بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان جێده‌هێڵین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران