داعش له دێرزوور هێرشی کرده سه‌ر سوپای سووریا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، بڵاویکرده‌وه، شه‌وی رابردوو، چه‌کدارانی داعش هێرشێکی توندیان کردووه‌ته سه‌ر پێگه‌کانی سوپای سووریا له نزیک دێرزوور.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌که روونی کردووه‌ته‌وه، هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر پێگه‌کانی سوپای سووریا له باشووری دێرزوور و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند روویداوه و داعش توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌یێکی فراواندا بگرێت.
هاوکات کاروانێکی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا روویان له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سنووری پارێزگای دێرزوور کردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران