شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 13:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک شارەوانییێکی دیکەی ئیزمیر دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- حکوومەتی تورکیا بەتۆمەتی پەیوەندیی ئەندامێتی لەتۆڕی " کوودەتاچییەکانی سەربە عەبدوڵا گولەن"، سەرۆکی شارەوانییێکی لەپارتی کۆماری خەڵک ( جەهەپە) دەستگیر کرد.

کوردپرێس:

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، حکوومەتی تورکیا سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئورلا لە هەرێمی ئیزمیر دەستگیر کرد، ئەوەش بەبیانووی ئەندامێتی لە تۆڕی چالاکییەکانی عەبدوڵا گولە کە بەوتەی ئاکپارتی لە هەوڵی کوودەتاکەی 2016-دا بەشداربوە.

تا ئێستا حکوومەتی تورکیا بە هەمان بیانوو زیاتر لە28 یاریدەدەری سەرۆک شارەوانی لەکارەکانیان دوور خستۆتەوە.

هاوکات تائێستا حکوومەتی تورکیا بەهەمان بیانوو زیاتر لە28 یاریدەدەری سەرۆک شارەوانیی لە کارەکانیان دوور خستۆتەوە کە سەر بەپارتی دیموکراتی خەڵک( هەدەپە) بوون و لەرۆژی 19-ی مانگی ئابی رابردووشەوە 22 سەرۆک شارەوانی دەستگیر کردووە.

لەوبارەیەوە، دێنیز یۆچێل، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە ئیزمیر تومەتەکانی حکوومەتی بۆ بونی پەیوەندی لەگەڵ گولەن ڕەت کردەوە.

لەوبارەیەوە، تائێستا سەرۆکایەتی شارەوانی ئورلا هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە.

لەساڵی 1999-وە فەتحوڵا گولە سەرۆکی پارتی خزمەت لە ویلایەتی پێنسلڤای ئەمریکا نیشتەجێیە و توانای گەڕانەوەی بۆ تورکیا نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە